ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارەکانی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیر دەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیر دەکات.

دەقی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی:

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/١١/١٥ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لەگەڕەکی ئاشتی لە قەزای چەمچەماڵ دوو چەکدار ماتۆڕ سکیلێکیان پێبووە، تەقە لەماڵی هاوڵاتیەک دەکەن و هەڵدێن، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستگیرا بەسەر چەکەکەیاندا.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی(١٥)چەک دەستگیرکران و لێکۆڵێنەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، بەردەوامن لەهەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا، لەپێناو سەقامگیری و ئارامی زیاتر لەقەزای چەمچەماڵ.
بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکە کلیل لەسەر ئەم لینکە بکەن:
https://t.me/speemedia/29693



PM:08:16:16/11/2024