وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی
لەبارەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەرکرد کە کاری سەرژمێری دەکەن.
لە نووسراوێکدا ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووەم وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، "لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانان ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی
كاری سەرژمێری دەكەن، پێویستە "تەفەڕوغ" بكرێت لەماوەی ١٠ی ئەم مانگە
تا ٢٠ی مانگ كە پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە دەچێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، " لەو ماوەیەدا ئامادەنەبوونی
مامۆستایان بە "غیاب" دانانرێت، چونكە لەو كاتەدا خەریكی گەمارۆسازی و
بژمێرین".