لەماوەی نزیکەی مانگێکدا زێر بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و بۆ هەر مسقاڵێک زێڕی عیارە ٢١ نزیکەی ٥٥ هەزار دابەزیوە.
نرخی زێر لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە، بەڕادەیەک ئاستێکی پێوانەیی و مێژووی تۆمارکرد، کاتێک یەک ئۆنسە زێڕ لە ٢٨٠٠ دۆلار نزیکبووەوە.
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، وردە وردە نرخی زێر ڕووی لە دابەزین کرد، و بەدیاریکراوی لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی نوێ، زێر نزیکەی ٢٥٠ دۆلار دابەزی.
هاوکات لە ئێستاشدا ئۆنسەی زێر بە ناجێگیری ماوەتەوە و نرخی ئۆنسەیەک ٢٥٦٠ دۆلارە، هاوکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عیارە ٢١ لە بازاڕەکاندا ٥٥٠ هەزار دینارە.
ئەمڕۆش نرخی زێر بەمشێوەیەبوو:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ به ٦٢٨ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عیارە ٢١ به ٥٥٠هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عیارە ١٨ به ٤٧٠ هەزار دینارە