وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئامادەن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان دانوستان بکەن، هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی بۆ هەر هەلومەرجێک ئامادەیە و پێویست بکات پێداچونەوە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا دەکات.
عەباس عێراقچی لە میانی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند" پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی داهاتودا هەستیار و ئاڵۆز دەبێت، دەشڵێت دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسی سنوردارە".
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریش دەدات، لە ئەگەری پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران لە کۆبونەوەی داهاتوی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، تاران ڕێوشوێنی نوێ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەگرێتەبەر.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە لە میانی سەردانەکەی ڕۆژانی ڕابردوی رافائیل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران ڕایگەیاند، دیپلۆماسییەت کۆتا دەرفەتە بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگەی ئاشتیخوازانە و بەپێچەوانەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ناتوانێت بەر بە هێرشی سەربازی وڵاتان بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بگرێت.