بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری خورماتوو بە هێزەکانی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە، دوو فەرماندەی پێشمەرگە و پاسەوانێکیان گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر ٩ـی بەیانیی، لە سنووری خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەی غەڕڕە، دوو فەرماندە و پاسەوانێک گیانیان لەدەستدا و ٣ پاسەوانی دیکەش بریندارن.
هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرماندەکەی گیانیان لەدەستداوە ناویام عەقید روکن سامان و عەقید محەممەدە.
بۆمبەکە بە هەمەڕێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە چێندراوی دەستی داعش بووە.
وێنهی عهقید رۆکن سامان کوردە، فهرماندهی فهوجی سێ كه له تهقینهوهكهی سنووری گیانی لەدەستدا: