زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت" سودانی وەزیری دارایی ڕاسپاردووە مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بۆ فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکات". 

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە" دوێنێ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوومەوە و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی دارایی و ئابووریمان کرد". 

وتیشی" سودانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە، واژووی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و ڕێکارەکانی ناردنی پارە لە وەزارەتی دارایی تەواو بکەن". 

هەرچەندە لە کۆتایی مانگی مانگی تشرینی دووەم نزیک دەبینەوە، بەڵام تائێسا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی تشرینی یەکەمیان وەرنەگرتووە.



PM:01:31:17/11/2024