دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی هاوخەمیدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سنووری قەزای خورماتوو دەکات و دەڵێت" تیرۆر تا ئێستاش هەڕەشە لە سەرتاسەری عێراق دەکات".
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه له كاتى ئه‌ركدا و له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبيلى ليوايه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هيد بوون".
بارزانی دەشڵێت" ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئەوە دەسەلمێنێت کە تیرۆر هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی و ماڵی هاوڵاتییان بە تایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ دروستدەکات".
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پێویستی" بەردەوامبوون لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆریستان" کردەوە.