بارزانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕی له ناوچه‌کانی که‌رکوک و گه‌رمه‌سیر به‌سه‌ر کرده‌وه‌و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی، وا بڕیاریشه له سلێمانی چاوه‌ی به تاڵه‌بانی بکه‌وێت و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فاش کۆبێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که بارزانی سه‌رۆکی (ماوه بۆ درێژکراوی هه‌رێم) به‌یانی ئه‌مرۆ سه‌ردانی به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژی داعشی له که‌رکوک کردووه‌و دواتر چۆته گه‌رمه سێر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که بارزانی له کاتی چوونیدا له که‌رکوکه‌وه بۆ گه‌رمه‌سێر نه‌هاتۆۆته سلێمانی و له ڕێگای سه‌نگاوه‌وه رۆشتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ گه‌رمیان له‌رووی کاته‌وه دوای نه‌خات، وا بڕیاره له گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌ردانی سلێمانیش بکات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سلێمانی ، بارزانی چاوی به تاڵه‌بانێ ده‌که‌وێت و، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ که‌رکوک و گه‌رمه‌سێر، وه‌زیری پێشمه‌رگه مسته‌فای سه‌ید قادر و راوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کاروباری پێشمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر، هاورێی بوون.