"چارەسەری یاسایی بۆ بابەتی مووچە دەدۆزرێتەوە"

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" چارەسەری یاسایی بۆ بابەتی مووچە دەدۆزرێتەوە و هیچ کێشەیەک لەسەر بابەتی مووچە نییە". 

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند" لە دوایین سەردانی سودانی بۆ هەرێمی کوردستان، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێوان سودانی و مەسرور بارزانی بووە".

وتیشی" بەڵێندراوە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە و کێشە لەسەر بابەتی مووچە نییە". 

سەبارەت بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ئومێد سەباح دەڵێت" تیمێکی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق پێکهێناوە و پرۆسەکەش لەسەر بنەمای سەرژمێری گشتی ساڵی ١٩٥٧ دەکرێت". 



PM:04:40:17/11/2024