ئەمشەو یەکشەممە ١٧ی تشرینی دووەم لەسەر ڕێگەی كۆیە - هەولێر ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ ڕووی داوە و بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست دا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە، بڵاویكردەوە، "لەسەر ڕێگەی كۆیە - هەولێر لە نزیك گوندی شەكەوت سەقا، ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلی كرێ لە جۆری تۆیۆتا و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری ئەتیكۆ ڕووی دا".
ئاماژەی بەوەش داوە، بەداخەوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شوفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بە ناوی اسماعیل ڕەفیق خەڵکی گوندی چۆم حەیدەرە گیانی لە دەست داوە و شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بارهەگری ئەتیكۆ بریندار بوون."