بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە مڕۆوە دوو شەممە بارانبارین دەستپێبکات و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان ببارێت.
لە بارەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە بەم شێوەیەیە:
کەش، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ هەندێ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان لەگەل کەمێک بەفر بارین لەم ناوچانە، وەهەروەها پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێ لەناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێ.
پلەکانی گەرما، بەگشتی نزیک دەبێتەوە، بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێ بەشێوەی نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای هەڵەبجە، پاشان کاریگەری بەلاوازی لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە.
پلەکانی گەرما، بەگشتی نزم دەبێتەوە بە رادەی (٣ – ٤) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٢ پلەی سیلیزی