لە ورمێ دایک و کچێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢ لە سنووری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دایک و کچێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
 
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕێگەی سەرەکی (مەهاباد - ورمێ) دایک و کچێک لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان کە جۆری (تیبا) بووە گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە. 
 
ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی شاری مەهاباد بوون، دوای ڕووداوەکەش تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی داد کراون و بریندارەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 



PM:01:48:18/11/2024