شەوی ڕابردوو نوسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری سلێمانی و کوردستان ئەحمەد حامد لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد حامد کەسێکی ڕۆشنبیر بووە و لە ڕۆژنامەی (الطریق شعب و ڕێگای كوردستان کاری كردووە و چەندین بابەتی فكری و سیاسی و ڕۆشنبیری نووسیوە.
هەروەها ئەحمەد حامد خاوەنی زیاتر لە (١٠) كتێب بووە لە بواری سیاسی و فكری و لێكۆڵینەوە، نوسەرێكی دیاری بووە و چەندین بابەتی جۆراوجۆری لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوکردووەتەوە.
جگە لە ژیانی نوسەر و ڕۆژنامەنووسی، ئەحمەد حامد بە دەیان ساڵ لە ڕیزەکانی حزبی شیوعی کوردستان خەباتی کردووە و چەندین پۆستی باڵای سیاسی و حكومی لەو حزبەدا بەدەستهێناوە.