کەلار.. بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار گەنجێک لە ئەنجامی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێک گیانی لەدەستدا. 

د. رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" لە ناوچەی پیشەسازی کەلار گەنجێک لە کاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی گەورەدا کە هەوای تێکردووە، تایەکە پێیدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بووە". 

ئەوەشی خستەڕوو، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی (ئ، ع، ک) و تەمەنی (٢١) ساڵە و دانیشتووی قەزای کەلار بووە. 



PM:04:19:18/11/2024