عەتوان عەتوانی: ئەنجامەکانی سەرژمێریی دەبنە بنەمای تەرخانکردنی بودجە بۆ پارێزگاکان

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەنجامەکانی سەرژمێریی دانیشتوان، دەکرێنە پێوەر بۆ تەرخانکردنی بودجەی پارێزگاکان و پڕۆسەکە هەنگاوێکی بونیادنانی ئابورییەکی تۆکمە و حوکمڕانییەکی تەندروستە".


عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، هەنگاوێکی گرنگی بونیادنانی ئابورییەکی تۆکمەیە و ئەنجامەکانی پڕۆسەی سەرژمێریی دەبنە پێوەر و بنەما بۆ تەرخانکردنی بودجەی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەش دا، سه‌رژمێریی پڕۆسەیەکی نیشتمانییە و دەرفەتێکی مێژوییە و پێویستە هەموان لەپێناو حکومڕانییەکی تەندروست و ئاوەدانیی وڵاتدا، بەشدار بن.

عەتوانی وتیشی" ئەنجامەکانی سەرژمێریی، پێوه‌ری سەرەکیی دابه‌شكردنی سه‌رچاوەکان‌ و ته‌رخانكردنی دارایی دەبن، چونکە ئەو خەمڵاندن و داتایانەی ٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا دەگۆڕێت و کاریگەریی لەسەر کۆی سێکتەرەکان دەبێت".




PM:09:01:18/11/2024