لە کرماشان پیاوێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا

ژنێک لە کرماشان بە هۆی ناکۆکی بنەماڵەییەوە تەقەی لە هاوسەرەکەی کردووە و هاوسەرەکەی کوشتووە و لە ئێستادا تۆمەتبار دەستبەسەر کراوە.

بە پێی میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای کرماشان ژنێکی تەمەن ٢٤  بەهۆی کێشە و ناکۆکی بنەماڵییەوە تەقەی لە هاوسەرەکەی کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە  کردووە و کوشتوویەتی. 

بەرپرسی پۆلیسی ئاکاهی پارێزگای کرماشان لەمبارەیەوە بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندووی کە دوای بەدواداچوونەکانی پۆلیس، بە لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە، لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر هاوسەری گومانلێکراوی قوربانییەکە چڕکردەوە و ئەو ژنە تەمەن ٢٤ ساڵەیان خستە ژێر لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندەوە.

وتیشی"  لە لێکۆڵینەوەکاندا سەرەتا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی نەناوە و دواجار دانی بەوەدا ناوە کە بە هاوکاری خاڵی، هاوسەرەکەی کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ژنەکە " وتویەتی کە خۆی و بنەماڵەکەی چەندین جار لەلایەن قوربانییەکەوە هەڕەشەیان لێکراوە ، و لە کۆتاییدا دوای وروژاندنی پرسی ناکۆکییەکە بڕیاریداوە لەگەڵ خاڵی، ھاوسەرەکەی بکوژێت، و لە کاتی خەوتنی ھاوسەرەکەیدا تەقەی لێکردووە و ٣ گولـلەی بەر سەری کەتووە".

لە ئێستادا  دۆسیەیەک دامەزرا و تۆمەتبارەکە لەگەڵ ھاوبەشەکەی خراوەتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ ڕێوشوێنی یاسایی .




PM:11:31:18/11/2024