وەزارەتی خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت" خوێندکارانی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دەتوانن بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا بکەن".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" خوێندکاران/ قوتابیانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا ئەنجامبدەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندکار لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێنابەخشرێت تاوهکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێی ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.