"لیستی نوێ لەسەر دۆسیەی زیندانیانی سیاسی ڕەوانەی بەغداد دەکرێت"

سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی فیدراڵی". 

بەهائەدین عەزیز سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەندێک هەوڵدەدەن ئەم دۆسییە لە پێشکەشکردنی داواکاریدا بقۆزنەوە، بەڵام ئێمە زۆر کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم زیندانیانی سیاسی". 

وتیشی" حکومەتی هەرێم لە کابینەی پێشوو هەموو هەوڵێکی خۆیدا بۆ گواستنەوەی دۆسییەی زیندانیانی سیاسی بۆ بەغداد، داوا لە کابینەی دەیەم دەکەین ڕێککەوتنی سیاسی بەهێزتر بکات و ڕێکارە کردارییەکانی ماوەتەوە تەواو بکات". 

ڕوونیشیکردەوە، کار بۆ جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ بەردەوامە کە مافێکی یەکسان بۆ زیندانیانی سیاسی لە عێراقدا زامن دەکات، بەڵام جێبەجێکردنی لە دوای ساڵی ٢٠١٣ لە ئەنجامی ئەو مەرجانەی لە هەرێمدا هەبووە کە ڕێگری لە زیندانیان کردووە بە تەواوی مافەکانیان بەدەستیبهێنن. 

وتیشی" هەندێک لایەن هەوڵدەدەن ناوی دیکە بخەنە نێو ئەو لیستانەوە کە قوربانییە ڕاستەقینەکان بەڵگەدار کراون و ئەوانیش ئەو لیستانەی بۆ بەغدا نێردراوە".



PM:12:17:19/11/2024