رێستۆرانتی خواردنە ٨٧ هەزار دۆلارییەكەی هەولێر داخرا

ریستۆرانتێكی هەولێر كە ریكلامی ئەوەی دەكرد گرانترین خواردن ئامادە دەكات و نرخەكەی دەگاتە ٨٧ هەزار دۆلار، بە بڕیاری پارێزگار داخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا  ڕایگەیاند كە بە بڕیاری پارێزگار، ئەو ڕێستۆرانتەی بانگەشەی فڕۆشتنی خواردنی گرانبەهای دەكرد داخرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەی لە هەولێر بانگەشەی فرۆشتنی جۆرێك خواردنی بە ناوی پیرۆزی كوردستان بە نرخێكی گرانبەها و ئێجگار بەرز دەكرد و بە هۆی پابەند نەبوونی بەیاسا و ڕێنماییەكان داخرا".

خاوەنی ڕیستۆرانتەكە ڕایگەیاندبوو خواردنەكەیان ناوی كوردستانە و نرخەكەی دەگاتە ٨٧ هەزار دۆلار كە لە قاپ و كەوچكی زێڕ و ئەڵماسدا پێشكەش دەكرێت.

لەمبارەوە ئارێز عەبدوڵا لە وتارێکدا رەخنە دەگرێ و دەڵێت" فرۆشتنی گرانترین ژەمەخواردن کە بە پێی هەواڵەکان دەکاتە مووچەی یەک مانگی نزیکەی (٢٠٠) دوو سەد فەرمانبەر و کرێکار بەڵگەی پێشکەوتن و شارستانیەت نیە، بەڵکو ئەوە لە لایەک پەتای لایەنی هەرە خراپی سەرمایەدارییە بێ ویژدان و بێ سودەکەیە و لە لایکی دیکەش نیشانەی ئەوەیە، کە کاتی ئەوە هاتووە ئەوسیستەمە حوکمڕانیە سەقەتە بە خۆشی خۆی خۆی بگۆڕێ یان بە ناخۆشی بگۆڕدرێ".

وتارەکەی لەم لینکەوە بخوێنەوە:https://speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=594&Jmare=12463







PM:01:42:19/11/2024