حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێكی سەر هاوڵاتیانی دەركرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری لێخۆشبوونی لە ٢٠٪ی قەرزی بچووكی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم كە ئەمڕۆ سێشەممە، دەرچووە ئاماژە بەوە كراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی بچووك دەكرێت.

بەپێی نووسراوەكە، لە ٢٠٪ی قەرزی بچووك لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە لێخۆشبوونەكە بەدوو شێواز دەبێت.

یەكەم "لێخۆشبوون لە ٢٠٪ لە كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت”.

دووەم "دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت، قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بداتەوە”.




PM:03:22:19/11/2024