وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە رۆژانی پێشوو بە بەبۆنەی سەرژمێریەوە، چەند رێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان دەردەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١٧ی ٢٠٢٤، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد سەبارەت بە پشوی سەرژمێری کە ئەمانەن:
١. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاکوو ٢٠٢٤/١١/٢٣) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ی دەستوورن.
٢. رێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن بۆ ئامادەنوبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی.
٣. پابەندبوون بە سەرجەم رێنمایی و رێکارەکانی راگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بەرێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.
٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
٥. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
٦. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
٧. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
٨. هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنها لە رێگای راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
٩. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
١٠. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
١١. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
١٢. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بەنەخۆش تۆماربکەن.
١٣. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
١٤. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
١٥. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ١٢٢ بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێریوە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست.
١٦. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.