لە زاخۆ گەنجێك كوژرا

درەنگانی شەوی رابردوو لە ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو کەسدا روویدا کە بەهۆیەوە گەنجێک بە چەقۆ کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای زاخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە" درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی مهندیكێ لە نزیك مزگەوتی بەشیر شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو گەنجدا ڕوویدا کە لە ئەنجامدا یەكێك لە گەنجەكان بە چەقۆ كوژراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی (آ،ح،ع)ە كە تەمەنی ٢٧ ساڵە پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە. 

پۆلیسی زاخۆ ڕاشیگەیاندووە" دوای ڕووداوەکە بكوژەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە و لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٥ زیندانیكراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە". 



AM:09:42:20/11/2024