خوێندنی باڵا ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاودەکاتەوە

خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکرێتەوە". 

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کە بە نوسراویان ژمارە (٥٥.٩) لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا بەدەستمان گەیشتووە، سەرەڕاى هەبوونى پشووى فەرمى ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.



PM:12:46:20/11/2024