لە سنووری شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی سەرەکی (باشماخ - مەریوان) ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردووە و لە ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی مەریوانە.
هەروەها یەکێک لە بریندارەکان خەڵکی سەقزە و ئەوی دیکەشیان دانیشتووی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە.