سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات کە هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دەدرێت
ئەمڕۆ چوار شەممە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە حکومەتی عێراق بە میدیای پارتی ڕایگەیاند "رۆژی یەکشەممەی هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا به‌غدا داوای ناردنی ٣٥٠ ملیار دیناری داهاته نانه‌وتییه‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، ئەمەش له‌كاتێكدا هه‌رێم به‌پێی یاسا ته‌نها نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی ده‌نێرێت".
هاوکات بڕیاربوو هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌غدا ٥٤٠ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و داتاكانیان و زانیارییه كه‌سییه‌كانیان، لیستی مووچه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی دواكه‌وتی پڕۆسه‌ی ناردنی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه.
هەرچەندە لیستی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و چەند جارێکیش شاندی هەرێم چووەتە بەغدا،و ٢٠ ڕۆژ بەسەر مانگی ١١دا تێپەڕیوە ، بەڵام تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بەلام تا ئێستا مووچەی مانگی ١٠ دابەشنەکراوە و چاەرنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـیش نادیارە.