" زیاتر لە ٥٠%ی خێزانەکانی سلێمانی لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارکراون"

بە وتەی یاریدەدەری سەرۆکی ئۆپراسیۆنی سەرژمێری لە هەرێم  زیاتر لە ٥٠%ی خێزانەکانی سلێمانی لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارکراون".

ئەمڕۆ پێنج شەممە شوان جەبار یاریدەدەری سەرۆکی ئۆپراسیۆنی سەرژمێری لە هەرێم رایگەیاند" لە رۆژی یەکەمی قەدەغەی هاتوچۆ زیاتر لە ٥٠%ی خێزانەکانی سلێمانی لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارکراون".

ئاماژەی بەوەشدا،  ئەمڕۆش پرۆسەکە بەردەوامە و رێژەکە بەرزتردەبێتەوە سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەینەوە کە سەردانیان کردووین و هەر هاوکارییەکمان پێویست بووبێت ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە.

قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە  تا کۆتایی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.





AM:10:01:21/11/2024