هەپەگە : گەریلا گورزێکی کوشندەی لە سوپای توركیا وەشاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)  راگەیەندراوێكی لەبارەی وردەكاری شەڕ و پێكدادانی نێوان گەریلا و سوپای توركیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند" سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای تورکیای خستووتەخوارەوە".

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ

١٧ی تشرینی دووەم لە كاتژمێر ١٤:٣٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەكی نیوە ئۆتۆماتیكی گورز لە داگیركەران وەشێندرا كە هەوڵییان دەدا تەلی دڕكاوی لە هەرێمەكەدا دابنێن. دوای چالاكییەكە جموجوڵی داگیركەران وەستێنرا.

١٧ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١١:٤٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەكی كەسیی ٢ درۆنی داگیركەران خرانە خوارەوە. چالاكییەكە لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٨ی تشرینی دووەم كاتژمێر ١٥:٣٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار درۆنێكی داگیركەران بە چەكی كەسیی خرایە خوارەوە، چالاكییەكە لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٨ی تشرینی دووەم لە كاتژمێر ٠٩:٥٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە ڕێبازی نیشانەشكێنی كامێرایەكی چاودێری داگیركەران تێكشكێنرا.

١٨ی تشرینی دووەم لە كاتژمێر ٢٣:٠٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٣ بۆمب و كامێرایەكی چاودێری داگیركەران لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە لە ناوبران.

لە هەرێمی خواكوڕك؛

١٨ی تشرینی دووەم لە ١٥:٣٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی مەسكەن بە چەكی قورس گورز لە داگیركەران وەشێنرا. چالاكییەكە لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە تەقەمەنی قەدەغەكراو؛

١٧ و ١٨ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەكانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەكراو بۆردوومانكران.

هێرشەكانی سوپای دەوڵەتی توركی داگیركەر؛

١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی شاخی قەلە، بەربزن، لۆلان، شاخی شەهید هاوار، كەندەكۆلا، سنین، ١٠ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەكانی شاخی كون، دەشتی كافیا، شاخی سیسەر، زێڤكێ، دێڕەشێ، دەشتی نەهلە، ئەرگەنێ ١٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٣ جار؛ بە گشتی ٢٥ جار بە فڕۆكەی شەڕكەر بۆردوومانكران.

١٧ و ١٩ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنین ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٧ جار؛ بەگشتی ١٩ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانكران




AM:10:55:21/11/2024