بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەشی هەشتەمی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە دەستمان و رەوانەی بانكەكانمان كردووە".
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" چەكی پارەی ١٥٨ ملیار و ٤٥٤ ملیۆن دیناری بەشی هەشتەمی پارەی گەنمی جوتیاران كە بڕیاری خەرجكردنی درابوو ڕەوانەی هەرێم کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەو بڕە پارەیەی بۆ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ جوتیاران ڕەوانەی هەرێم کراوە بڕی ٦٠ ملیاری بۆ سلێمانییە و ٥٥ ملیار و ٤٥٤ ملیۆنیش بۆ هەولێرە و ٤٣ ملیار دیناریش بۆ دهۆک تەرخانکراوە.