بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ڕیژەی تۆماركردنی سەرژمێری لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستە بریتییە لە ٨٠%".
ئیبراهیم مەلا ڕەحمان بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستە ٨٠%ی هاوڵاتییانی هەرێم لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارکراون".
وتیشی" پێویستە ڕێژەی تۆماركردنی هەموو گەڕەكەكان بگاتە ١٠٠%، بەڵام هەندێك گەڕەك فراوانترە لەوەی پێشبینیمان كردبوو، ڕێژەكانیش لەسەر ئاستی پارێزگا و شار و شارۆچكە وەردەگرین".
بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر دەشڵێت" تا ئێستە كێشەكان شتێكی ئەوتۆ نین، ئەوەشی هەبووە بەهیمەتی تیمی تەكنیكی هونەری تابلێتەكان، توانراوە بەسەر هەموو كێشەكاندا زاڵ بین".