ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەرەو شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە" ئەم سەردانە بۆ بەشداریکردنە لە کارەکانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە یەکێکە لەو کۆڕانەی کە باس لە بەهێزکردنی دیالۆگ و گفتوگۆکان دەکات سەبارەت بە تەحەددیاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ئەمە یەکەم سەردانی مەشهەدانیە بۆ هەرێم دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو پۆستی نوێی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی گرتە ئەستۆ.
هەروەها لە ١٤ی ١١ی ٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی دوای چەندین سكاڵا دژی حەلبوسی، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆکی پەرلەمان، دواتر بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنی سونەکان لەسەر سەرۆکێکی نوێ، پەرلەمان بۆ ماوەیەکی زۆر بێ سەرۆک مایەوەو، دواتر بە پاڵپشتی ئێران مەحمود مەشهەدانی بە پاڵپشتی کوردیش بە سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژاێردرا.