بەفر و سەرما و بارانبارین بەڕێوەیە

دەستەی كه شناسیی عیراق پێشبینیدەکا، هەفتەی داهاتووهەفتەیەکی سارد بیّت، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شه پۆلێکی سە رمای جەمسەری و بەفر له ناوچه شاخاوییه كانی هه ریّمی كوردستان بباریت.

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەوی یەکشەممە و بەیانی رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەجۆرێک بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت و لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەدا هەر شوێنێک لە ١٠٠٠ مەتربەرزتر بێت لە ئاستی رووی دەریاوە دەگرێتەوە.

ئاشکراشی کرد کە لە رۆژی شەممە بارانبارین ناوچە جیاوازاکانی عێراق دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی بارانبارین ببارێت و لە رۆژی دووشەممەوە کۆتایی دێت.





AM:09:12:22/11/2024