پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک بەڕیوەدەچێت

ئەمڕۆ هەینی لە شاری دهۆك، پێنجەمین كۆڕبەندی (مێپس-٢٠٢٤) بە بەشداری ژمارەیەك كەسایەتی و بەرپرسی هەرێمی کوردستان و عێراقی و جیهانی بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بە بەشداری  زیاتر لە ١٢٠ سەرۆك و كەسایەتییەكانی جیهان و ناوچەكە و عێراق و هەرێم، پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس-٢٠٢٤) لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت.

تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكە بریتییە لە ناكۆكییەكانی ناوچەكە و ئالیەتی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان.

 لە پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس، كە زانكۆی ئەمریكی-كوردستان ڕێكیخستووە، چەند پانێڵێك لەبارەی دۆخی ناوچەكە و ڕێگەچارەكان بۆ كۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەكان سازدەكرێن. بەتایبەت كە شەڕ بەرۆكی زۆربەی وڵاتانی گرتووەتەوە و تادێت فراوانتریش دەبێت.

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لە لایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک ڕێک دەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش پێنجەمین کۆڕبەند بەڕێوە دەچێت و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.




AM:11:04:22/11/2024