سەرۆکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند" بەر لە سەرژمێریی ٢٦٠ هەزار كەس لە هەولێرو سلێمانییەوە هێنران بۆ كەركوك و بەمەش کورد باری دیموگرافیای شارەکە دەگۆڕێت".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق رایگەیاندووە" بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە، بەر لە سەرژمێریی گشتیی ٢٦٠ هەزار کەس لە دەرەوە هێنرایە کەرکوك و، لەسەر نفوسی کەرکوک تۆمارکران".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەشڵێت، بینیومانە بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی، لە شارەکانی هەولێرو سلێمانییەوە ژمارەیەکی زۆر خێزان هێنراونەتە کەرکوک.
جەخت دەکاتەوە، "هەوڵێکی جددی هەیە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کەرکوک و تێکدانی شوناسی تورکمانیی شارەکە".
تۆران داوا دەكات راگەیاندنی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی کەرکوک تا وردبینی لەسەر بنەمای سەرژمێرییەکەی ساڵی ١٩٥٧ ئەنجام دەدرێت، دوابخرێت.