دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بڵاودەکرێتەوە".
دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دووەم قۆناغی سەرژمێری گشتی دانیشوان بە سەرکەوتووی تەواو بووە کە بە نزیکەی ڕێژەی ١٠٠٪ی دانیشتوان لە پرۆسەکە تۆمارکراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەسەندن و بونیادنان لەسەر رێگەیەکی راست و دروست و لەم هەفتەیەشدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت.
رۆژی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو کە بەهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی پارێزگا و شاروشارۆچکەکان ڕاگەیەندرا.