وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سبەی ئەنجومەنی کۆمسیاران كۆدەبێتەوە و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی کۆمسیاران کۆبێتەوە و تێیدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەکات".
ڕۆژی ٢٠ی مانگی ڕابردوو پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق بەڕێوەچوو.
هەروەها پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ٤١ تانە لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە تۆماركران، لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەشدا سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان رەتکرانەوە.