سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تا سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ جێبەجێنەکرێت، ئەنجامەكانی سەرژمێری پەسەند ناكەین".
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ڕووی ئیدارییەوە سەركەوتوبووە، بەڵام ئێمە وەکو نەتەوەی كورد هێشتا نیگەرانین لە زۆر واقع كە دروستكراوە".
وتیشی" لە هەندێک شوێن سەرژمێری ئەنجام نەدراوە و لە هەندێك ناوچەی كوردییەکانیش تابلێتەكان نەیان توانییەوە ئەرکی تەکنیکی خۆیان جێبەجێ بکەن".
فەهمی بورهان ئەوەشی خستەڕوو، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی خوارووی پارێزگای كەركوك زیادەڕەویكراوە.
دەربارەی ئەنجامەکانی سەرژمێری فەهمی بورهان دەڵێت" دەرئەنجامی سەرژمێری ئەو کاتە پەسەند دەكەین كە لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و حكومەتی عێراق پێداچوونەوە و وردبینی بە ناوەكاندا بكەن لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧، تا لیژنەكە كارەكانی تەواو نەكات ئەنجامەكان ڕانەگەیەندرێن".
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە