سەرتیپ جەوهەر رۆژنامەنووس لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی
" لەدانیشتنی یەكەم،
نەوەی نوێ لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی گەورەدا دەبێت" تیشک دەخاتە سەر پرسی
پیکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان و ئالەنگارییە سیاسییەکانی بەردەم ئەم
پرسە.
سەرتیپ جەوهەر لە بەشێک لە وتارەکەیدا
دەڵێت" پارتی و
یەكێتیی لەبەردەم ئاستەنگی پێكهێنانی كابینەی نوێدان. پارتی بەپێی تێگەیشتنی
زۆرینەی رەها دەیەوێت وەك براوەیەكی بێ ركابەر یان براگەورەی دوای هەڵبژاردن
حكومەت پێكبهێنێت و هێزەكانی دیكە بەشدارپێبكات لەم كابینەیە. واتە وەك زۆرینەیەكی
خاوەن بڕیار هەڵسوكەوت دەكات و هێشتا لەژێر كاریگەری 45 كورسیەكەی خولی پێشووی
پەرلەمانە. یەكێتیش سەقفی داواكارییەكانی بەرزكردۆتەوە، لەم هەڵبژاردنە گوتارەكانی
بافڵ تاڵەبانیی زۆر توند بوو، پێدەچێت بەلەبەرچاوگرتنی پشتیوانیە ئیقلیمیەكەی بێت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەشیدا ئاماژە بۆ
ئەوە دەکات" دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندامی
پەرلەمان دەبێت كە ئەندامێكی حزبی نەوەی نوێیە، ئەگەر بڕیار بێت دانیشتنەكە
(بەناقانونیی) بەكراوەیی جێبهێڵڕێت وەك لەرابردوو كراوە، ئەوا نەوەی نوێ دەكەوێتە
بەردەم بەرپرسیارێتی و دەبێتە هاوكاری پارتی و یەكێتیی! كەوایە دەبێ چاوەڕێ بكەین
بزانین نەوەی نوێ ئەم كارە دەكات؟ ئەگەر نەوەی ئەم هەنگاوە بنێت، هەڵەیەكی گەورە
دەكات".
بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکەی سەرتیپ
جەوهەر کلیک لەسەر لینکی خوارەوە بکە:
https://speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=609&Jmare=12473