لە کۆڕبەندی مێپس کە بۆ دوو ڕۆژ لە زانکۆی دهۆک بەردەوام بوو و ئەمڕۆ کۆتایی پێهات بەرپرسانی یەکەمی یەکێتی بەشدارنەبوون و لەمەراسیمەکەدا نەبینران.
بەپێی بەدواداچوونەکانی ماڵپەری سپی بۆ کۆڕبەندی مێپس دەرکەوتووە کە جگە لە باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هیچ یەک لە بەرپرسانی دیاری یەکێتی بەشدارنەبوون، جگە لە لەتیف ڕەشید کە وەک سەرۆککۆماری عێراق بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا کرد.
تا ئێستا نەزانراوە بۆچی بەرپرسانی یەکێتی بەشدارنەبوون؟ ئایا لەلایەن بەرپرسانی زانکۆی دهۆک(بەرپرسەکەی مەسروور بارزانییە) بانگهێشت نەکراون یا خود بانگهێشتکراون و خۆیان نەچوون؟
ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرجەم کۆنفڕانسەکانی زانکۆکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی تر بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بانگهێشت دەکرێن و ئامادەی کۆنفڕانسەکە دەبن.
هەندێک دەنگوباسی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە دەرەوەی وڵاتە، بەڵام قوباد تاڵەبانیش بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا نەکردووە و میدیاکانی یەکێتیش بە دوور و نزیک گرنگییەکیان بەو کۆڕبەندە نەدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە پارتی لە بەرنامەیدایە دوای چەند ڕۆژێکی دیکە وەڤدێک بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێرێتە لای لایەنەکان بە یەکێتی نیشتمانییەوە.