دوای تەواوبوونی قۆناغی دووەمی سەرژمێری لەهەرێم و عێراق ، قۆناغی سێیەم بۆ پرسیارە وردەكان دەستپێدەكات.
لەمبارەوە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له ماوەی (٣) ڕۆژدا ، زیاتر له (١٠٠,٠٠٠) پەیوەندی تەلەفۆنی كراوه بۆ سەنتەری پەیوەندییەكان و زۆری ئەو پەیوەندییانه تونرا وەڵام بدرێنەوه، بەڵام بەشێكیان بەداخەوە بەهۆی گوشاری زۆر نەتوانراوە وەربگیرێ.
ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەوەی سوودی تەواو وەربگیرێت لەو پڕۆسه گەورەیه، پێویسته فۆڕمی ووردی سەرژمێری پڕ بكرێتەوه، چونكه قۆناغی ڕابردوو تەنها ژمارەی خێزان و ئەندامانی نیشان دەدات لەگەڵ چەند زانیارییەكی تری بەسوود، بەڵام بۆ ئەوەی سوودی تەواو وەربگیرێت لەو پڕۆسه گەورەیه پێویسته فۆڕمی ووردی سەرژمێری پڕ بكرێتەوه، تاوەكو بتوانین بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و تەندروستی و دیموگرافی و بوارەكانی تر بزانین.
لەئەنجامدا سوودی یەكجار گەورەی دەبێ بۆ هاوڵاتیان له ڕووی دابینكردنی خزمەتگوزارییه سەرەتاییەكان و دانانی پلانی پتەو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری.
داوا له هاوڵاتیانی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ دەكەن كه ئامادەبن بۆ ئەو قۆناغه چونكه زۆر گرنگه بۆیان و بۆمان تاوەكو بتوانین خاڵی سەرەكی ڕێكەوتنمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ جێ بەجێ بكەین سەبارەت به لەیەك بەستنی (مقاگعە) داتاكانی سەرژمێری (٢٠٢٤) لەگەڵ سەرژمێری ساڵی (١٩٥٧) و دروستكردنی تۆماری ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ كه دەبێته بنەمای جیاكردنەوەی خەڵكی ڕەسەن لەگەڵ وافد و خەڵكی تر. بۆیه بوونی ئەندامێكی خێزان لەو ناوچانه بۆ پڕكردنەوەی ئەو فۆرمه یەكجار گرنگه.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ئێستادا ٤٥ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار کەسە و لەو ژمارەیە ٢٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار کەسیان له ڕەگەزى مێیە و ٢٠ ملیۆن و ٣١٠ هەزار کەسیش لە ڕەگەزی نێرن.
(سپی) ئەو پرسیارانەی کە لە هاوڵاتیان دەکرێت دەخاتەروو: