ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دانیشتوانی گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و نارەزایەتییان ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا چوار ژنە خۆپێشاندەر بە گوللـە بریندارکران.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دانیشتوانى گوندی کۆتۆلى سەر بەشاری خۆی لە پارێزگای ورمێی ڕۆژههڵاتى كوردستان دژی دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوییەکی بازرگانی خۆپیشاندانیان ئهنجامدا.
ئاماژە بەوەشدەکان، لە خۆپیشاندانەکەدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپێشاندەران و پاسەوانی سنور دروستبووە کە لە ئەنجامدا چوار ژن بەگولە بریندارکران و برینی یەکێکیان سەختە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
هەروەها میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لەوەشدەکەن، هەشت کەسی دیکەی گوندەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە چوار کەسیان ژنن.