ژنێكی کوردی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە كاری كۆڵبەری كردووە به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە" ژنێکی کۆڵبەر بە ناوی (پرشنگ قوباد زاهیری) تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی هانه گه‌رمه‌ڵه سه‌ر به ناوچه‌ی نه‌وسودی شاری پاوه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پێکانی بە گولەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان و بەهۆی سەختی برینەکەییەوە ئەمڕۆ یەکشەممە گیانی لەدەستداوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئەوەشی خستەڕوو، ئیدریس قوباد زاهیری باوكی و برای ئه‌و ژنە كۆڵبه‌ره كوژراوه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پرشنگ قوباد زاهیری دایکی منداڵێک بووە و خه‌ڵكی ناوچه‌ی نه‌وسودی پاوه‌یه، هەروەها كاری كۆڵبەری كردووە.