ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی داعشی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، گروپێکی مەترسیداریان دەستگیرکردووە، یەکێک لە کارەکانیان رفاندن و پارەسەندن بووە لە بازرگانەکان.

ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، گرووپێکی مەترسیداری چەکداری داعش(ویلایەتی کوردستان) هەڵوەشاندەوە و تۆڵەی شەهیدانی (قەرەداغ و ناوشوان)دەکاتەوە.

ئەوەشی راگەیاندووە، لەپێناو دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش و هەڵوەشاندنەوەی (وویلایەتی کوردستان)چەندین ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

پیلانی چەکدارانی داعش لە ویلایەتی کوردستان

-بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعش لە کوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستان لە ووڵاتانی تورکیا و ئێران.-جموجۆڵی بەردەوامیان لە ناوچەکە هەبێت .

-دانانی بازگەی کاتی بە جلوبەرگی سەربازی.-رفاندنی بازرگانان بۆ کۆکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

-کردنە ئامانجی دەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسی حکومی و حزبی و هاوڵاتیان و بازگە و سەربازگەکان



PM:07:28:24/11/2024