سنووری دهۆک سێ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانکرا

لە چوارچێوەی دەسترێژییە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێ گوندی سنووری دهۆک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا سێ جار لەسەر یەک گوندەکانی خورت و باسفری لە دامێنی چیای گارە و گوندی بیخێری سەر بە شارەدێی قەسروکی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە.

بەپێی سەرچاوەکان لە بۆردوومانەکەدا فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەری جەنگی بەکارهاتووە و تەنها لەم پاشنیوەڕۆیەدا سێ جار لەسەر یەک بۆردومانی ئەو ناوچانەی کردووە.

شایەنی باسە تورکیا چەدین کیلۆمەتر بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتۆتە ناو خاکی هەرێم و چەندین سەربازگە و بازگەیان داناوە، و ڕۆژانەش لەڕێگەی درۆن و فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەرەوە بۆردومان و تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەکات کە گەریلاکانی لییە و دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک.




PM:09:43:24/11/2024