دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێم بە زوویی فەرمانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەردەکات

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کردوە، وتیشی" بە زوویی سەرۆکی هەرێم فەرمانی بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەردەکات".

دڵشاد شهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.

سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.




AM:12:01:25/11/2024