لە ئاکرێ کچێک گیانی لەدەستدا

لە سنووری قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک کچێکی تەمەن (١٧) ساڵان لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا گیانی لەدەستدا. 
 
نێچیرڤان هەرکی وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ١١ی ئەیلولی قەزای ئاکرێ کچێکی تەمەن (١٧) ساڵان لە کاتی تێکردنی نەوتی سۆپا کە پێشتر سۆپاکەی نەکوژاندووەتەوە و بەو هۆیەوە تەقیوەتەوە". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی سۆپاکە خۆی و باوکی بریندار بوون.
  
وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ ئەوەشی خستەڕوو، پاش رووداوەکە کچەکە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی ئاکرێ کراوە کە ڕێژەی سووتاوییەکەی زیاتر لە (٩٠٪) بووە و باوکیشی تەنها دەستی سووتاوە. 
 
باسی لەوەشکردووە، کچەکە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کراوە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە.    



PM:06:43:25/11/2024