ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک کە سەرقاڵی ماسی گرتن بووە لە سەر روباری زێی گەورە لە قەزای ئاکرێ خنکا و لەقەزای بەردەڕەشیش هاوڵاتییەك بەهەڵە نەوەی خۆی کوشت.
بەرگریشارسانی ئاکرێ راگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک (ماسی گرێك) بەناوی کاروان سیامەند کەریم تەمەن ٣٥ ساڵ چووەتە سەر زێی گەورە.
ئاماژەبەوەشکردووە کاروان لەکاتی ڕاوکردنی ماسی لە ڕووباری زێی گەورە خنکا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی داد.
لەلایەکی ترەوە بەپێ زانیاریەکان لە گوندی گربدووە لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆك کەسێک بە بارهەڵگرەکەی خۆی لە نەوەی تەمەن ٣-٤ ساڵەکەی داوە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لە دەستداوە.