منداڵێکی تەمەن ١٠ بۆ ١٢ رۆژ لە پارکێکی هەولێر دۆزراوەتەوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی لەدایکبوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە منداڵیکی تازە لە دایکبوو لە پارکێکی گەڕەکی کوێستان لە هەولێر دۆزرایەوە.
بەپێ زانیاریەکان بە جلوبەرگی گەرم پێچرابوووەوە و مەمکەمژەیشی لەگەڵ بوو و لە رەگەزی مێ بوو، تەمەنی نزیکەی ١٠ بۆ ١٢ رۆژێک بووەوە.
هەر بە پێێ زانیارییەکان لە پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ئەو منداڵەی کە فرێدرابوو، گواتووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئێستا باری تەندروستی جێگێرە وتا بڕیاری کۆتایی لە لایەن دادگاوە لە بارەی چارەنووسی منداڵەكەوە دەدرێت لای ئەوان پارێزراو دەبێت.