وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی (١١) لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
ڕاگەیەندراوەکەی دارایی هەرێم لە کاتێکدایە، تائێستا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.