ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ژنێک لە ناو چاکسازی ژنان و منداڵانی دهۆك گیانی لەدەستدا، بەڵام هۆکاری گیانی لە دەستدانی تائێستا نەزانراوە.
بەپێ زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە چاکسازی ژنان و منداڵانی پارێزگای دهۆک ژنێکی تەمەن (٦٧) ساڵان گیانی لەدەستدا، بەڵام تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نەزانراوە.
هەروەها ئەو ژنە بەپێی بەندی (٤٤٦) لە یاسای سزادان لە چاکسازی دهۆك زیندانکرابوو، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان لەسەر هۆکاری گیانی لەدەستدانی ژنەکە بڵاونەکردووەتەوە.