پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەناو بازاڕی كۆنی زاخۆ هاوڵاتییەك بە لێدانی چوار چەقۆ لەلایەن گەنجێكەوە كوژرا.
پەیامنێری سپی لە زاخۆوە راگەیاند دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی تشرینی دووەم، لە خواردنگەیەكی ناو بازاڕی كۆنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەنجێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتییەكی تەمەن ٣٧ ساڵ كە لەو خواردنگەیە ئیشی دەكرد و چوار چەقۆی لێدەدات.
بەپێی زانیارییەكانی سپی كرێكاری خواردنگەكە كە خێزاندارە و خەڵكی زاخۆیە، سەرقاڵی كاركردن بووە كە لەلایەن ئەو گەنجەوە بە چەقۆ هێرشی كراوەتەسەر و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
پاش رووداوەكە بكوژەكە خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەكان كردووە پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە سەر رووداوەكە دەستیپێكردووە.